سەفەرێکم کەوتە بەر ڕێیە هات و نەهاتێ
ماڵەبابم لێوئاڵێ دووری دەنگم ناتگاتێ
قەرارە ڕۆژی جێژن ئەو گوڵە دوو ماچم داتێ
لەمێژە زۆر لەمێژە جا ئەسیرت کردووم لێرە
زەکاتی چاوەکانت ئاوڕێکم وێدە خێرە
گەردنت هەڵاڵەی زەردە بەژنت شەتڵە شلێرە
سەبارەت بە چاوی جوانت با ئاوەدان بێ ئێرە
سەرێکە مەستی نازت جا دڵێکە بۆت نەماوە
دڵم هەقی بە دەستە فتوای سەری دراوە
حەو ساڵان یاری من بووی بۆچی نەتکرد ماڵاوا
نەحلەت لە یاری درۆزن بێ وەفای بۆ کەس نەماوە
کوشتمی دوو چاوی جوانی دێتەوە لە ڕێی کانی
دەبێ جەڕەی بۆ بکڕم گۆزەی کوردی ناتوانی
جا دەبێ جەڕەی بۆ بکڕم گۆزەی کوردی ناتوانی
لەمێژە زۆر لەمێژە جا ئەسیرت کردووم لێرە
زەکاتی چاوەکانت ئاوڕێکم وێدە خێرە
گەردنت هەڵاڵەی زەردە بەژنت شەتڵە شلێرە
سەبارەت بە چاوی جوانت با ئاوەدان بێ ئێرە