محەمەد ماملێ

دەشتی پیرانان

بە دەنگی: محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
237
دەشتی پیرانان گیانە گەلێک شین دەچێ
هەر کەس بیبینێ گیانە لە دڵی دەرناچێ

لە قەندیلی ڕا گیانە زوڵاڵ دێتە خوار
سوێسنە و وەنەوشە گیانە دەڕوێن لە ڕووبار
قاسپەقاسپی کەو گیانە لە ئاسۆی کێوی
لێی خۆشە ڕاوی گیانە بەرانی کێوی

بەهاران خۆشە گیانە بن کێوی میران
لەوێ شاد دەبن گیانە دۆست و دەزگیران
کانی نازاوا گیانە باسکی پیرەناز
کیژ و کوڕ دەکەن ئەی وەی لێی ڕاز و نیاز

گۆڕکێ دیلانان گیانە بۆ دیلان خۆشە
پیاوی مەست دەکا گیانە بۆنی وەنەوشە
ئاوی نێراسێ گیانە ساردە و زوڵاڵە
لە دەورەی شین بوون گیانە سوێسنە و هەڵاڵە

هۆنراوە: مارف ئاغای ئەمین عەشایری