لە گوڵ و لە گوڵان لە گوڵی گەنم و جۆ نەژی ئەو زاڵمەی دایبڕیم لە تۆ دووریت ئارامی گیان لەبەر هەڵگرتووم لە دوای ئەو کۆچەت ساتێ نەسرەوتووم لە گوڵ و لە گوڵان لە گوڵی گەنم و جۆ نەژی ئەو زاڵمەی مەرزە دایبڕیم لە تۆ بە وێنەی مامز بیرەبیرە خۆم هەر شەو لە لایەک هەوارگیرە خۆم لە گوڵ و لە گوڵان لە گوڵی گەنم و جۆ نەژی ئەو زاڵمەی دایبڕیم لە تۆ لەبەر ئەو کۆچەت پشتم چەماوە وەک داربی بەدەم تەوژمی باوە لە گوڵ و لە گوڵان لە گوڵی گەنم و جۆ نەژی ئەو زاڵمەی گیان دایبڕیم لە تۆ
Le gul û le gulan le gulî genim û co Nejî ew zalmey daybirîm le to Dûrît aramî gyan leber helgirtûm Le dway ew koçet satê nesrewtûm Le gul û le gulan le gulî genim û co Nejî ew zalmey merze daybirîm le to Be wêney mamz bîrebîre xom Her şew le layek hewargîre xom Le gul û le gulan le gulî genim û co Nejî ew zalmey daybirîm le to Leber ew koçet piştim çemawe Wek darbî bedem tewjimî bawe Le gul û le gulan le gulî genim û co Nejî ew zalmey gyan daybirîm le to
ناسر ڕەزازی