ئەبوبەکر ئازەر ڕوو

شلێرە

بە دەنگی: ئەبوبەکر ئازەر ڕوو
شێوەزار: سۆرانی
140
شلێرە گیان شلێرە گیان شلێرە لێ لێ شلێرە ئۆی ئۆی شلێرە
بۆنخۆش هەر وەک کەنێرە لێ لێ کنێرە ئۆی ئۆی کەنێرە
لە بەگزادەی هەولێرە گیانە هەولێرە دینۆ هەولێرە

بەژن و باڵات شۆخ و شەنگ لێ لێ شۆخ و شەنگ لێ لێ شۆخ و شەنگ
بەژن و باڵات شۆخ و شەنگ لێ لێ شۆخ و شەنگ هاوار شۆخ و شەنگ
شیرین وێنەی شیلەی هەنگ لێ لێ شیلەی هەنگ لێ لێ شیلەی هەنگ
شلێرە گیان شلێرە گیان شلێرە لێ لێ شلێرە ئۆی ئۆی شلێرە
بۆنخۆش هەر وەک کەنێرە لێ لێ کنێرە هاوار کەنێرە
لە بەگزادەی هەولێرە گیانە هەولێرە مەڕۆ هەولێرە

غەریب و سەرگەردانم لێ لێ گەردانم هاوار گەردانم
عاشقی دوو چاوی جوانم لێ لێ لێ جوانم هاوار لێ جوانم
ئەوڕۆکە لە کوێستانم گیانە کوێستانم لە نێو شلێرانم
شلێرە گیان شلێرە گیان شلێرە ئۆی ئۆی شلێرە هاوار شلێرە
بۆنخۆش هەر وەک کەنێرە لێ لێ کنێرە هاوار کەنێرە

خۆشە فەسڵی بەهاران لێ لێ بەهاران لێ لێ بەهاران
جا دێنە دەر لە کۆساران گیانە کۆساران هاوار کۆساران
تێکەڵ بوون دۆست و یاران لێ لێ لێ یاران هاوار لێ یاران
شلێرە گیان شلێرە گیان شلێرە لێ لێ شلێرە ئۆی ئۆی شلێرە
بۆنخۆش هەر وەک کەنێرە لێ لێ کنێرە هاوار کەنێرە
لە بەگزادەی هەولێرە دینۆ هەولێرە ئەمان هەولێرە
لە بەگزادەی هەولێرە گیانە هەولێرە ئەمان هەولێرە