ئارام فایق

نابێ وا نابێ

بە دەنگی: ئارام فایق
شێوەزار: سۆرانی
150
نابێ وا نابێ بیللا وا نابێ
تا کەی نێوانی من و تۆ ئاوا بێ
بڵێم چی ئاسای عیشق ئاوایە
هەر کارێ دەیکەم دەڕوا بە زایە
گلەییم نییە لای تۆ خودایە
بڵێم چی شانس و بەختەکەم وایە
نابێ وا نابێ بیللا وا نابێ
تا کەی نێوانی من و تۆ ئاوا بێ

نازانم ئەو دڵەت بەرد یا پۆڵایە
چ بەزەیەکەت بە مندا نایە
گلەییم نییە لای تۆ خودایە
بڵێم چی شانس و بەختەکەم وایە
نابێ وا نابێ بیللا وا نابێ
تا کەی نێوانی من و تۆ ئاوا بێ