مەرزیە فەریقی

لە هێلانەی دڵی من

بە دەنگی: مەرزیە فەریقی
شێوەزار: سۆرانی
408
لە هێلانەی دڵی من
دڵی پڕ خەمینی من
دەرد و مەینەت و گریان بۆچی ڕەوایە
غونچەی سووری دڵی من
گوڵی باغی ژینی من
مردنم بۆچی ڕەوایە
لە هێلانەی دڵی من
دڵی پڕ غەمینی من
دەرد و مەینەت و گریان بۆچی ڕەوایە
بووەتە زاری ڕوومەتم
ڕیشەی جەرگی لەت لەتم
خوێنی سارد لە لەشمدایە
تۆی نەمامی ژینم
ڕەبی مەرگت نەبینم
وەرە ئاشت بینەوە
هەر تۆی گوڵی ئەوینم

بۆ دڵی من بووەتە دیل
دیلی خاڵ و پەرچەمێ
لەت بە لەت بوونی دڵم بۆچی ڕەوایە
دڵم بۆسۆی گرتووە
بمدەیە ماچی دەمێ
هاوار تاقەتم بڕاوە
وەرە جەرگم هەڵدرە
گشتی داخ و مەینەتە
یاری جوانم بێ دەلیل بۆچی تۆراوە
خوێنی خوێنەکەم وەرە
وەرە بەندی دڵ وەرە
هاوار تاقەتم نەماوە
تۆی نەمامی ژینم
ڕەبی مەرگت نەبینم
وەرە ئاشت بینەوە
هەر تۆی گوڵی ئەوینم