مەرزیە فەریقی ناسر ڕەزازی

کوردینە کاتمان کاتە - ناسر ڕەزازی، مەرزیە و لەیلا فەریقی

بە دەنگی: مەرزیە فەریقی و ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
311
کوردینە کاتمان کاتە
ڕۆژی هات و نەهاتە
کاتی هەوڵ و خەباتە
کوردستان ڕووی لە هاتە

نیشتمانمان ئازادە
گشت خەڵکی کورد دڵشادە
نیشتمانمان ئازادە
دوژمن ڕەنجی بەربادە
ئەزموونی چەن ساڵەمان
لە دەست نەدەین بێ وادە
کوردینە کاتمان کاتە
ڕۆژی هات و نەهاتە
کاتی هەوڵ و خەباتە
کوردستان ڕووی لە هاتە

وا کوردستان خرۆشاوە
تێکۆشانە لە گشت لاوە
با هەر هەموومان پێکەوە
دەست لە ناو دەست بۆ پێشەوە
تێبکۆشین بۆ ڕزگاری
بۆ ئازادبوونی یەکجاری
کوردینە کاتمان کاتە
ڕۆژی هات و نەهاتە
کاتی هەوڵ و خەباتە
کوردستان ڕووی لە هاتە

وەکوو ڕێژنەی بەهار بین
یەکدەنگ و یەکبڕیار بین
کۆڵ بە داگیرکەر نەدەین
با سەرکەوین ڕزگار بین
کوردینە کاتمان کاتە
ڕۆژی هات و نەهاتە
کاتی هەوڵ و خەباتە
کوردستان ڕووی لە هاتە

وا خەڵکی کورد ڕاپەڕیوە
جیهانی ئێستای ناسیوە
با بەرهەمی کۆچ و ڕەومان
تێکۆشانی ڕۆژ و شەومان
بۆ ڕاپەڕین و هەستان بێ
بۆ ڕزگاری کوردستان بێ
بۆ ڕاپەڕین و هەستان بێ
بۆ ئازادی کوردستان بێ
کوردینە کاتمان کاتە
ڕۆژی هات و نەهاتە
کاتی هەوڵ و خەباتە
کوردستان ڕووی لە هاتە