من ژنێکی سەراپا تەنیاییم

شێوەزار: سۆرانی 1846

تۆ سەراپات عەتری سۆزە سەوزاییە چاوەکانت شەڵاڵی گەرمی ئەوینن لێوەکانت قەترە قەترە شەرابی ماچیان لێ دەتکێ لە خۆشەویستیت تێر نابم من سەراپام تینوویەتییە بە شەونمی سەر گەڵای پەنجەکانت تێرئاو دەبم من ژنێکم کە سەراپام تەنیاییە من ژنێکم سەراپام تەنیاییە لە نێو تۆدا لەم دەیجوورە ڕەها دەبم

To serapat ’etrî soze sewzayye Çawekanit şelalî germî ewînin Lêwekanit qetre qetre şerabî maçyan lê detkê Le xoşewîstît têr nabim min serapam tînûyetîye Be şewnimî ser gelay pencekanit têr’aw debim Min jinêkim ke serapam tenyayye Min jinêkim serapam tenyayye Le nêw toda lem deycûre reha debim

ڕاپۆرتی هەڵە