مەرزیە فەریقی

لە دەریاوە (هەوری پاییز)

بە دەنگی: مەرزیە فەریقی
شێوەزار: سۆرانی
388
لە دەریاوە قەتاری هەوری بارشت کەوتە دووی پێشەنگ
بەسەر سنگی چیادا چۆکی داداوە کش و بێدەنگ
بەسەر پاییزی زەردا بەخوڕ بگری بەکوڵ بگری
لەسەر ئاخر گەڵا، ئاخر چڵی تەنیایی گوڵ بگری!

بەڵێ! بگری هەور، بارانی پاییز، بێ وچان بگری
لەسەر باغچەی گوڵێ وا سیس ئەبێ ئاخر چڵی عومری!
بگرمێنێ، تەپ و نم دابکا، بیکاتە شەست، هەرگیز
نەوەستێ قوڵپی گریانی، نەوەستێ هەورەکەی پاییز
تەبیعەت زەرد و ژاکاوە، لە حاڵی گیان کەنشتایە
نیشانەی ماتەمی پاییز لە فرمێسکی درشتایە!
هۆنراوە: گۆران