مەرزیە فەریقی

هەڤاڵی پێشمەرگە

بە دەنگی: مەرزیە فەریقی
شێوەزار: سۆرانی
352
سڵاوی گەرمی دڵی پڕ هومێدی مەت پێشکەش
پڵنگی هەردی وڵات ئەی هەڤاڵی پێشمەرگە
لە دەوری دەست و تفەنگت گەڕێم
کە ڕۆژی خەبات لە ئاستی هەڵمەتی تیژت چ ناگرێ بەرگە

ئەوێستە تۆی لە شەوی تار مۆمی هەڵگیرساو
لە نێو دڵی شەوەزەنگا وەکوو گڕێک ڕاساو
سڵاوی گەرمی دڵی پڕ هومێدی مەت پێشکەش
پڵنگی هەردی وڵات ئەی هەڤاڵی پێشمەرگە
لە دەوری دەست و تفەنگت گەڕێم
کە ڕۆژی خەبات لە ئاستی هەڵمەتی تیژت چ ناگرێ بەرگە

کە ڕاتشەکاندووە ئاڵا بە دەستی خاراوت
دەگەی لە کۆسپ و بواران بە هەستی پاراوت
سڵاوی گەرمی دڵی پڕ هومێدی مەت پێشکەش
پڵنگی هەردی وڵات ئەی هەڤاڵی پێشمەرگە
لە دەوری دەست و تفەنگت گەڕێم
کە ڕۆژی خەبات لە ئاستی هەڵمەتی تیژت چ ناگرێ بەرگە