مەرزیە فەریقی

ئەم وڵاتە شیرینە (جیهانی منداڵان)

بە دەنگی: مەرزیە فەریقی
شێوەزار: سۆرانی
259
ئەم وڵاتە شیرینە کانگای ئومێد و ژینە
بۆخۆی بەهەشتی خوایە
جێی سەیران و سەفایە
شاخ و دەشتی ڕەنگینی
گرد و چیای نەخشینی
ئاوازی تاڤگەکانی بۆ من بۆتە گۆرانی
ئەم وڵاتە شیرینە کانگای ئومێد و ژینە
بۆخۆی بەهەشتی خوایە
جێی سەیران و سەفایە

بۆتە سەرچاوەی هەستم
کانگای هیوا و مەبەستم
بەهاری کامەرانی بۆیە دەبمە قوربانی
نەخشەی ئەم نیشتمانە وەک خوێن لە ناو دڵمانە
سەربەخۆ بێ، ئازاد بێ تا منداڵان تیا شاد بێ
ئەم وڵاتە شیرینە کانگای ئومێد و ژینە
بۆخۆی بەهەشتی خوایە
جێی سەیران و سەفایە