مەرزیە فەریقی

دێوانەم

بە دەنگی: مەرزیە فەریقی
شێوەزار: سۆرانی
253
دێوانەم دێوانەم دێوانەم دێوانەم لە دوای خێڵی
کەس نییە لە من بپرسی لە دوای چی وێڵی

دەردی لە ماڵی دنیام بێ ئەو من شێت و شەیدام
لەبەر باڵاکەی بەرزی کەوتوومە لە ناو جێدام
دێوانەم دێوانەم دێوانەم دێوانەم لە دوای خێڵی
کەس نییە لە من بپرسی لە دوای چی وێڵی

غەمگین و دڵپەشێوم بڕوانە باری لێوم
شێت و دێوانەی کردووم دەبێ خۆی بکا بەخێوم
دێوانەم دێوانەم دێوانەم دێوانەم لە دوای خێڵی
کەس نییە لە من بپرسی لە دوای چی وێڵی

وەکی لە من قەوماوە یاڕەبی لە کەس نەقەومێ
لە وڵاتی موکوریانێ کەس نییە هاواری بەرمێ
دێوانەم دێوانەم دێوانەم دێوانەم لە دوای خێڵی
کەس نییە لە من بپرسی لە دوای چی وێڵی