
سەبووری کەی بە گریە و پێکی بادەیە هاوار
لای کام فرمێسک و هاوار کام هۆنراوەیە
یاران کام هۆنراوەیە
تازە تا دەمرم هاوار سەبووریم نایە یاران
چەند چاوەڕوان بم ئەزانم مەرزیە نایە هاوار
مەرزیە نایە
مەرزیە ڕۆحشیرینەکەی خۆشەویستەکەی گەل و میللەت
بەم کۆچەی تۆ بەم هەواڵە جەرگم و دڵم بووە لەت لەت
ئەم ڕۆژە تاڵەم هاوار خۆزگە نەدیایە هاوار
خۆزگە و سەت خۆزگە لەجێی تۆ من بوومایە هاوار ئاخ من بوومایە
ئێستاش وەک جاران ئەی هاوار ناوت بانگ ئەکەم گیانە
چاو ئەگێڕم و نازانم بۆ بەدیت ناکەم هاوار بۆ بەدیت ناکەم
مەرزیە ڕۆحشیرینەکەی خۆشەویستەکەی گەل و میللەت
بەم کۆچەی تۆ بەم هەواڵە جەرگم و دڵم بووە لەت لەت