عەزیز شاڕۆخ

سەبری

بە دەنگی: عەزیز شاڕۆخ
شێوەزار: سۆرانی
230
ئەمان ئەمان ئەمان ئەمان
لە داخی مەینەتی دەوران دڵم پڕ ئاورە ساقی
لە ژاری تاڵی ژین دیسان پیاڵەی دڵ پڕە ساقی
ئەمان لێ لێ ئەی سەبرییە

ئەمان ئەمان ئەمان ئەمان
وەرە ئەمشەو وەکوو هەر شەو وەرە ساقی دڵم خوێنە
هەتاکو دێتە چاوم خەو حەرامە شەربەتان بێنە
ئەمان لێ لێ ئەی سەبرییە

ئەمان ئەمان ئەمان ئەمان
دەڵم زووخاوی لێ دەڕژێ دەسا هەستە بکە مەستم
شەرابی کۆن لە جامی نوێ بەخوڕ تێکە بدە دەستم
ئەمان لێ لێ ئەی سەبرییە