کەویارەی کەویار کەو لە کێو دەفڕێ
داخوا بەینی/مەیلی*؟؟؟ تۆ کەی بە من ببڕێ
شەرعی من و تۆ ئازیزم لە قیامەت بکرێ
وەرە مەڕۆ لام بەجێم مەهێڵە
غەمی سەد ساڵەم ئازیزم لە بیر بەرەوە
نەخۆش و مەستی دوو چاوی کاڵم
حەقم بە دەستە ئازیزم ئەگەر بناڵم
کەویارەی کەویار کەویارەی بابی
کۆترە باریکەی ئازیزم ماڵ لە شۆڕەبی
وەرە مەڕۆ لام هەرگیز مەچۆوە
غەمی سەد ساڵەم ئازیزم لە بیر بەرەوە
کەویارەی کەویار کەویارەی منداڵ
لێو پەڕی کاغەز ئازیزم تازە*؟؟؟ دەرکردوو خاڵ
وەرە مەڕۆ لام هەرگیز مەچۆوە
غەمی سەد ساڵەم ئازیزم لە بیر بەرەوە
پێم دەڵێی خاڵۆی خاوەن خاڵان
دڵم زێڕێکە و کەسم ئای نایدەم بە تاڵان
ئاخ نەمداوە بە کەس هێشتا ساوایە
تازە خاڵێکی کەسم ئای تۆی تێدایە
تایێ لە زولفت هات بە دەسمەوە
بەندی دڵ دەپسێ پێی دەبەسمەوە
ئەی وەی لەرزانە دیدەم لەرزانە
لەرزانەکانی لەرزم لێ دێنێ
قەسدیە بە نازان جەرگم دەر بێنێ
تروکە تروکەی بەفر کوێستانان گرتی
جوانیەکەی عالەم یار من گرتی
ئەی وەی لەرزانە دیدەم لەرزانە
لەرزانەکانی لەرزم لێ دێنێ
قەسدیە بە نازان جەرگم دەر بێنێ
ئەو ماڵەی هەمە نەزری ئەڵڵا بێ
بەڵکم کۆچی یار بەرەو دوا بێ
ئەی وەی لەرزانە دیدەم لەرزانە
لەرزانەکانی لەرزم لێ دێنێ
قەسدیە بە نازان جەرگم دەر بێنێ
*؟؟؟= ئەو بەشانەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە بەشی 'ڕاپۆرتی هەڵە' بۆمانی بنووسن.
زۆر سپاس