محەمەد ماملێ

هەی لەیلی

بە دەنگی: محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
216
وەک ڕیحانەی بە پنجی هەی لەیلی
جوانە کراسی بە گنجی هەی لەیلی
قیامەت لە من ڕادەبرێ هەی لەیلی
لەسەر چی لێم دەڕەنجی هەی لەیلی
ئای لەیلی لەیلی لەیلی هەی لەیلی
چاو ئەستێرەی سیوەیلی هەی لەیلی
ئەمن دەبم بە مەجنوون هەی لەیلی
ئەتۆ ببە بە لەیلی هەی لەیلی

چەند جوان و دڵڕفێنی هەی لەیلی
پێم بڵێ بۆچی نامدوێنی هەی لەیلی
سەری کوڵمەت زۆر سوورن هەی لەیلی
شاری سابڵاخێ دێنی هەی لەیلی
ئای لەیلی لەیلی لەیلی هەی لەیلی
چاو ئەستێرەی سیوەیلی هەی لەیلی
ئەمن دەبم بە مەجنوون هەی لەیلی
ئەتۆ ببە بە لەیلی هەی لەیلی

ڕێگام کەوتووەتە دەرکێ هەی لەیلی
پێم گوت بچینە مەندۆکێ هەی لەیلی
فەرمووی ماندوومە نایەم هەی لەیلی
حازرم بۆ هەڵپەڕکێ هەی لەیلی
ئای لەیلی لەیلی لەیلی هەی لەیلی
چاو ئەستێرەی سیوەیلی هەی لەیلی
ئەمن دەبم بە مەجنوون هەی لەیلی
ئەتۆ ببە بە لەیلی هەی لەیلی

پێم گوت هەڵپەڕکێ خۆشە هەی لەیلی
ئەمنیش لەسەر دڵی تۆم هەی لەیلی
دانێ سەرپەنجەی جوانت هەی لەیلی
لەسەر چاوم ڕێک ئەتۆن/ڕێگای تۆن*؟؟؟ هەی لەیلی
ئای لەیلی لەیلی لەیلی هەی لەیلی
چاو ئەستێرەی سیوەیلی هەی لەیلی
ئەمن دەبم بە مەجنوون هەی لەیلی
ئەتۆ ببە بە لەیلی هەی لەیلی

دەستمان دە دەستی یەک کرد هەی لەیلی
وەدەر کەوتین لە دەرکێ هەی لەیلی
چی دی لەوە خۆشترە هەی لەیلی
دەگەڵ یارێ هەڵپەڕکێ هەی لەیلی
ئای لەیلی لەیلی لەیلی هەی لەیلی
چاو ئەستێرەی سیوەیلی هەی لەیلی
ئەمن دەبم بە مەجنوون هەی لەیلی
ئەتۆ ببە بە لەیلی هەی لەیلی

*؟؟؟= ئەو وشەیەمان بۆ ڕوون نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە بەشی 'ڕاپۆرتی هەڵە' بۆمانی بنووسن.
زۆر سپاس