محەمەد ماملێ

خانمیلێ خانمی خانمانی

بە دەنگی: محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
456
ئاخ بە ئومێدم کە شایەد گوڵەکەم وەی لە بەر دەرکێ بێ
یانە نەبا دەیبینمەوە ئاخ زەمانەش بەقای نابێ*؟؟؟
ئەی زەمانە وەفای نابێ
خانمیلێم خانمی خانمانی
قەدری غەریبان نازانی
بۆ بەجێ دێڵێ میوانی

دیسان شەو هات بۆ حاڵی من
لەو دڵەی پڕ خەیاڵی من
گەڕەک نانوێ لە ناڵەی من
خانمیلێم خانمی خانمانی
باریکێ لەبەردڵانی
خانمەکە بۆچ وا بێمەیلی
قەدری غەریبان نازانی
بۆ بەجێ دێڵێ میوانی

چوومە ماڵیان لەبۆ کارم
لە خەڵکی وایە ڕێبوارم
نەیانزانی ساحەب یارم
خانمیلێم خانمی خانمانی
باریکێ خوشکی سوڵتانی
خانمەکە بۆچ وا بێمەیلی
قەدری غەریبان نازانی
بۆ بەجێ دێڵێ میوانی

شەماڵ وەرە کزەی جەرگم
خواردنم خوێناو پەڵاس بەرگم
لە دوای باڵات جوانەمەرگم
خانمیلێم خانمی خانمانی
باریکێ لەبەردڵانی
خانمەکە بۆچ وا بێمەیلی
قەدری غەریبان نازانی
بۆ بەجێ دێڵێ میوانی

*؟؟؟= ئەو وشەیەمان بۆ ڕوون نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە بەشی 'ڕاپۆرتی هەڵە' بۆمانی بنووسن.
زۆر سپاس