دایکم دەیگوت ئەو شەوانەی شەختە و کڕێوە و بارانە
ئەو شەوانەی دنیا تارە و باڕێژ و تۆپ و زریانە
باڕێژ و تۆپ و زریانە
ڕۆڵە مەنوو چاوەڕوان بە
ڕۆڵە مەنوو چاوەڕوان بە ئیمشەو بابە دێتەوە دێ
دڵنیا بە ئێستا دێت و دیارییەکی جوانت بۆ دێنێ
زۆر چاوەڕێ بووم بابە گیان هەتاکو خەو چاوی لێک نام
دەمەوبەیان بە دەنگی شیوەنی دایکم کە ڕاچڵەکام
کە ڕاچڵەکام
هۆ بابە گیان
هۆ بابە گیان هێشتا نیگای تۆم نەدیبوو
ماڵاوات کرد
ماڵاوات کرد
تەنها دیارییەک بەجێت هێشت بۆم
چەکەکەت بووە هەڵم گرت
چەکەکەت بووە هەڵم گرت
دەنگ: ؟؟؟