لە بەر چاوی بەد لە ترسی بەدکار دڵم ئەخەمە گۆڕی یادگار
بە گریانی وشک بە ناڵەی بێدەنگ دێنمە لەرزین تەختی کردگار
ئەرێ گیانە هێزی ئەژنۆم بینایی چاوم
ئارامی گیان و جەرگ و هەناوم
یاخود بەجارێ چارەسەرم کە
یا لە نامەی ژین دەربێنە ناوم
ئەرێ ئازیزەکەی من
ژیان بە لاتی و بێدەستەڵاتی
هیچ درۆی نەبێ سەد مەرگەساتی
ئینسان بە دیلی بژی خۆشە
یا بمرێ بۆ بەرزی خۆی و وڵاتی
ئەرێ گیانە مەژی بۆ مردن بمرە بۆ ژیان
چۆن قازانج ئەکەی تا نەکەی زیان؟
لە زڕەی زنجیر دڵت نەلەرزێ
پێوەند بۆ لەشە نە وەک بۆ گیان
ئەرێ گیانە بێ دابنیشین دیدە پڕ ئەسرین
تۆ بگری بۆ خۆت منیش بۆ شیرین
وا بەهاری شاد کەژ و کۆ ڕەنگین
دڵەی عالەم شاد دڵەی خۆم غەمگین
کزەی جەرگانم ماڵی وێرانم
جێگام بۆ ڕاخەن ئەمشەو میوانم
ئەرێ ئای گەرد و گەرد و گەردەکەم
سەری کوڵمانت ماچ ئەکەم
تۆی خاتوزین ئەرێ خۆم کاکە مەم
گیانە بینێرە تۆزی پێڵاوت
بۆ کلی چاوی کوێری پێناوت
ئەرێ ئای گەرد و گەرد و گەردانە
یارم شەمعە و ئەرێ خۆم پەروانە
مەمکت وەعدەی ئەرێ دەستلێدانە
خەنجەر بۆ دڵە گەر ڕاستت ئەوێ
ئاخ یاری تیایە نەک بەری بکەوێ
ئەرێ ئای گەرد و گەرد و گەردانە
یارم شەمعە و ئەرێ خۆم پەروانە
مەمکت وەعدەی ئەرێ دەستلێدانە