گەڕی عەشقت وەکوو خولیا لە بێداری و لە نێو خەودا
دەمهەژێنێ سۆزی گۆرانیم پێ دەدا
وەکوو دیلم لە بەندی ئیشقی یادێدا
دە لای لای لای لای دڵم لای لای لای
غەریبانە لە گریانم عەشق سووتا لە سووتانم
حەیفە بۆ دڵ کە ئاوارەی وڵاتانم
خۆشەویستی وڵاتە سووچ و تاوانم
دە لای لای لای لای دڵم لای لای لای
جەرگ و وڵاتم لەت لەتە کە دەردێکە و لە بن نایە
کە تامی ژین لە ئازادی و ئەویندایە
سەر لە ڕێیدا هەتاکوو ئاوی پێم دایە
دە لای لای لای لای دڵم لای لای لای