کیژە مەکتەبی وەی خەواڵوویی نازن
بۆ عاشق کوشتن ئیزن ناخوازن
لادە دەسرۆکە و زولفەکەت پەخشان
بە فدای باڵات بم نەشمیلەی چاوجوان
سەوز و قەدباریک، چاوڕەش و لێوئاڵ
ساتێ ون نابن وەی لە فکر و خەیاڵ
لادە دەسرۆکە و لایبە لەچکەکەت
خۆم بم بە قوربان وەی دڵە نەرمەکەت
خۆم بم بە قوربان دڵە ناسکەکەت
ئەو زولفە جوانەت بۆ حەشار داوە
وەک بەختەکەی خۆم گیرۆدە کراوە
لادە دەسرۆکە زولفەکەت پەخشان
بە فدای باڵات بم نەشمیلەی چاوجوان
ڕوخساری جوانت وەی لە نێو هەوری ڕەش
جووتێ ئەستێرەی کردووە بە دوو بەش
لادە دەسرۆکە و لایبە مەقنەکەت
دڵم بە فیدای باڵا جوانەکەت
دڵم بە قوربانی دڵە ناسکەکەت
گوڵ بە ڕەشپۆشی دڵ بە تازێنێ
بەهاری بێ گوڵ غەم ناڕەوێنێ
لادە دەسرۆکە و لایبە مەقنەکەت
دڵم بە فیدای باڵا جوانەکەت
دلم بە قوربان وەی دڵە نەرمەکەت