ناسر ڕەزازی نەجمەدین غوڵامی

ڕاوکەری بەدخۆ

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی و نەجمەدین غوڵامی
شێوەزار: سۆرانی
247
بە سەدان تۆپ و پیلانگێڕان هەزاران تفەنگ
دوژمن ناتوانی گەلمان ڕوونە بۆت نابێ بێدەنگ
ڕاوکەری بەدخۆ بەردینەدڵ خوێنڕێژی خوێنخۆر
لێت بەسەر ناچێ دوایین ڕۆژتە تا کەی زوڵم و زۆر

ناکەوێ، نانەوێ، ڕاوەستاوە ئاڵای ڕزگاری
هاوار هەر بەرزە نابڕێتەوە لە کوردەواری
ڕاوکەری بەدخۆ بەردینەدڵ خوێنڕێژی خوێنخۆر
لێت بەسەر ناچێ دوایین ڕۆژتە تا کەی زوڵم و زۆر

شەو تاریکیش بێ بڵێی و نەڵێی ڕۆژ دەبێتەوە
کۆت و زنجیریش پۆڵابەس بێ هەر ئەکرێتەوە
ڕاوکەری بەدخۆ بەردینەدڵ خوێنڕێژی خوێنخۆر
لێت بەسەر ناچێ دوایین ڕۆژتە تا کەی زوڵم و زۆر