دەرمانێ زامان دەردەکەی کارم
هەمڕازێ ناڵەی شەوان بێداریم
ڕاحەتی جەسەی ئۆ هۆ کاڵە بەی مەینەتبارەکەم
تەسکینی دڵەی ئۆ هۆ کاڵە بەی پڕ جەخارەکەم
نە ساڵ و نە مانگ ئەی هۆی کاڵە بەی نە ڕۆژ و نە شەو
نە ساتێ ئارام ئۆ هۆ کاڵە بەی نە دەقێقەی خەو
نە ساڵ و نە مانگ ئەی های دەردو لێم نە ڕۆژ و نە شەو
نە ساتێ ئارام ئۆ هۆ کاڵە بەی نە دەقێقەی خەو
ناسک تەدارەک فەسڵی بەهارەن
شیرین ئارایش هەرد و کۆسارەن
بۆ کەسێ خاسە هۆ هۆ کاڵە بەی هەوار سەیری باخ
لە دووری ئازیز هۆ هۆ کاڵە بەی نەیبێ ئاخ و داخ
هەر سەر سەراوێ ئەی هۆی دەردو لێم تۆی لێ نایێ
سەرچاوکەی وشک بێ ئۆ هۆ کاڵە بەی ئاو تێ نەزایێ
شەوێ بە یادی ژینی ڕابردوو
بە یادی گوڵی عومری بابردوو
سەرێ بکێشە هۆ هۆ کاڵە بەی هەوارگەی وێران
کە تاریکترە ئۆ هۆ کاڵە بەی لە دیدەی کوێران
بزا یارەکەی ئەی های دەردو لێم کۆنە هاودەمت
چۆن بووەتە یاری ئۆ هۆ کاڵە بەی پیری مەیخانەت
*؟؟؟ کردت مەیلی جیایی
نەتدا فرسەتی گەردنئازایی
دەرکەوتە مەحشەر هۆ هۆ کاڵە بەی مەیلی جەماڵت
بەر نادەم لە دەس هۆ هۆ کاڵە بەی داوێن خەیاڵت
حەسرەتان یەک یەک ئەی ئای دەردو لێم وە دڵ ماندە خۆم
نامەی سەربەمۆر ئۆ هۆ کاڵە بەی کەس نخاندە خۆم
*؟؟؟= ئەو وشەیەمان بۆ ڕوون نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی بەشی 'ڕاپۆرتی هەڵە' بۆمانی بنووسن.
زۆر سپاس
ئەلبومی مەیلی جیایی 2008