عەباس کەمەندی

پەروەردەی ناز

بە دەنگی: عەباس کەمەندی
ئەلبۆم: مەیلی جیایی
شێوەزار: سۆرانی
275
ئەی پەروەردەی ناز هجران نەدیدە
بێخەم وە *؟ نە گوڵ ڕەمیدە
هەر چەن چاوانم ئەکەم بن و سەر*؟
نە لە ماڵ دیارە نە لە دەشت و دەر
سەرت بەرزەو کە بینم جەمینت
فەڵەک نەشوێنێ شێوەی شیرینت

قەسەمت ئەدەم وە زات ئیلاهی
وەسڵی دووس وەشەن یا گەنجێ شاهی
گەر تەختی شاهی گەنجی وەڵات بوو
وە بی باڵای دووس وە زەهری مار بوو
من ماڵم بۆ چەس گەنجم وە کۆ بێ
گدایی ئەکەم چاوم لە تۆ بێ

مەیلت بۆ سەردە بە واتەی بەدگۆ
بە قسەی ناکەس ئەمکەی ڕەنجەڕۆ
مەیلت وە کێ دا بەقات وە کێ بەست
کێت گرتەن وە یار من بەردای لە دەست
مەگەر من چەم وت تۆ چە ژنەفتی
شەقت دای لە باڵ لێم دوورەو کەفتی

بە تیرێ تانەی ڕقیبێ دڵسەنگ
بینایی دییەم خاتر مەکە تەنگ
گیانە واجبە تانەی بەدکاران
بۆ گەرمی بازار عشق و دڵداران
نەسیب هەر کەسێ موفتەلای یارە
زوانێ زەنجیر، بەند و سێدارە

*؟= ئەو وشانەمان بۆ ڕوون نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی بەشی 'ڕاپۆرتی هەڵە' بۆمانی بنووسن.

ئەلبومی مەیلی جیایی 2008