عەباس کەمەندی

بیبی خانم

بە دەنگی: عەباس کەمەندی
ئەلبۆم: گوڵی زەرد و سوور
شێوەزار: سۆرانی
270
کچەکەت ماڵی ڕمانم بیبی خانم
بێڵە بێتە دەزگیرانم بیبی خانم

کچەکەت ماڵی ڕمانم بیبی خانم
کچەکەت قەلبی سووتانم بیبی خانم
بیکە ساقەی کوڕەکانت بیبی خانم
کچەکەت کە دەزگیرانم بیبی خانم

بیبی خانم نییەسم هیچ لە ماڵی دنیا
تاکوو بیکەم بە فدای چاوانی مەستی لەیلا
چاوی خۆم پێت ئەدەم لەباتی چاوەکانی
دڵی خۆم پێت ئەدەم بیکە بەڵاگەردانی
کچەکەت ماڵی ڕمانم بیبی خانم
کچەکەت قەلبی سووتانم بیبی خانم
بیکە ساقەی کوڕەکانت بیبی خانم
کچەکەت کە دەزگیرانم بیبی خانم

کەوێ دەردی تۆ لە گیانم بیبی خانم
باری غەم پشتی شکانم بیبی خانم
لاوە ئەم بارە لە شانم بیبی خانم
بێڵە بێتە دەزگیرانم بیبی خانم

بیبی خانم وا بزانە نانی هەتیوت داوە
بیبی خانم وا بزانە خۆیشت دڵت شکاوە
مەکە کارێ دوو بە غەم لە یەک جیا بێ
کچەکەت پێم بدە با خوا لە تۆ ڕەزا بێ
کچەکەت ماڵی ڕمانم بیبی خانم
بیکە ساقەی کوڕەکانت بیبی خانم
کچەکەت کە دەزگیرانم بیبی خانم