وەسە ئەو ساوە ئازیزم دڵ لە تۆ دوورە
ئازیز دڵ لە تۆ دوورە
ئەستێرە بێ شەوق دەردو لێم ئافتاو بێ نوورە
ئازیز ئافتاو بێ نوورە
وەسە ئەو ساوە ئازیزم نەتدیوم بە چاو
وەی ڕۆ نەتدیوم بە چاو
ژیانم یەکسەر دەردو لێم لێ بووە بە زووخاو
هەی ڕۆ لێ بووە بە زووخاو
شیرینە سەوزە سەوزەکەی لێو چەم
بڕوانە پێما ئازیز با خەفەت نەخوەم
هەی ڕۆ با خەفەت نەخوەم
ئاو لە شەتاوان دەردو لێم گوڵ لە گوڵزاران
ئازیز گوڵ لە گوڵزاران
چەمەنان لە سای دەردو لێم چەتر چناران
ئازیز چەتر چناران
مات و مەلوولن دەردو لێم هەر ڕۆڕۆیانە
ئازیز هەر ڕۆڕۆیانە
ئارەزووی دیتن دەردو لێم باڵای تۆیانە
هەی ڕۆ باڵای تۆیانە
شیرینە سەوزە سەوزەکەی لێو چەم
بڕوانە پێما ئازیز با خەفەت نەخوەم
هەی ڕۆ با خەفەت نەخوەم
هاتەوە پاییز دەردو لێم هەواران بوو چۆڵ
ئازیز هەواران بوو چۆڵ
بێ تۆ خۆش نییەن دەردو لێم دەرەی چەم و دۆڵ
ئازیز دەرەی چەم و دۆڵ
یاران گشت خەمین دەردو لێم پەرێشان حاڵن
ئازیز پەرێشان حاڵن
مەلان گشت مەلوول دەردو لێم سەر لە ژێر باڵن
ئازیز سەر لە ژێر باڵن
شیرینە سەوزە سەوزەکەی لێو چەم
بڕوانە پێما ئازیز با خەفەت نەخوەم
هەی ڕۆ با خەفەت نەخوەم
ماڵێکوو بۆ بخەم دەردو لێم لە بیاوان، لە بەڕ
ئازیز لە بیاوان، لە بەڕ
هەڵاشی لە سیم دەردو لێم کۆڵەکەی لە زەڕ
ئازیز کۆڵەکەی لە زەڕ
گڵەبانی کەم دەردو لێم وە زەردەخەنە
هەی ڕۆ وە زەردەخەنە
لاشیپانەکەی دەردو لێم وە مێخەکبەنە
هەی ڕۆ وە مێخەکبەنە
شیرینە سەوزە سەوزەکەی لێو چەم
بڕوانە پێما ئازیز با خەفەت نەخوەم
هەی ڕۆ با خەفەت نەخوەم