ناسر ڕەزازی

لەیلم لەیل

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
453
منیش ئەی بولبولی شەیدا وەکوو تۆم
لەیلم لەیل
وەها دوورم لە هێلانە و گوڵی خۆم
لەیلم لەیل
لەیلم لەیل، لەیلم لەیل

منیش وەک تۆ لە کیسم چوو گوڵی سوور
لەیلم لەیل
منیش هێلانەکەم لێکرا وە خاپوور
لەیلم لەیل
لەیلم لەیل، لەیلم لەیل

هەتا دوژمن نەگەوزێنێ دەخوێنم
لەیلم لەیل
دەخوێنم بۆ گەلی خۆم، هەر دەخوێنم
لەیلم لەیل
لەیلم لەیل، لەیلم لەیل