کزەکزێک دێت جوانێ لە دەروونمەوە
ئەوە پاڵی دا جوانێ بە مردنمەوە
ئەوە پاڵی دا هاوار بە مردنمەوە
نیزام نیزامە جوانێ یار ئازیزەکەم
میوەی ڕەنگاوڕەنگ جوانێ شەوپاییزەکەم
چەندەم پێخۆشە هاوار دەس بۆ گەردنی
غونچە گوڵێک بووی جوانێ بۆخۆم دەمچنی
غونچە گوڵێک بووی هاوار بۆخۆم دەمچنی
نیزام نیزامە هاوار خۆم کوڕە سەرباز
نیزام نیزامە جوانێ خۆم کوڕە سەرباز
تۆ مەرگی کاکت هاوار مەمکوژە بە ناز
دوو سێو دوو هەرمێ جوانێ دوو گوڵن لە باغت
عەجەل هاوردی جوانێ کوشتەی بەیداغت
نیزام نیزامە جوانێ یارەکەی خۆمی
نیزام نیزامە هاوار یارەکەی خۆمی
گوڵی نێو باغان هاوار کەنێرەی چۆمی
دەستم دامێنت جوانێ دەگرم کەمبەرت
بمدەیێ ماچێک جوانێ سندووقی سەرت
بمدەیێ ماچێ هاوار سەندووقی سەرت
نیزام نیزامە جوانێ یار ئازیزەکەم
میوەی ڕەنگاوڕەنگ هاوار شەوپاییزەکەم
میوەی ڕەنگاوڕەنگ جوانێ شەوپاییزەکەم