
تۆ بۆچی دەنگت نییە
تۆ بۆچی ڕەنگت نییە
گوڵی من
کامە دونیا لە عەشق پیرۆزترە
دڵی من
کامە عەشق لە من پیرۆزترە
هێندە هۆگری دەنگت بووم چرپەی کەس ناچێ بە گوێما
ئەو ساتانەی پێکەوە بووین ناسڕێتەوە لە بەرچاوما
گوڵی من
کامە دونیا لە عەشق پیرۆزترە
دڵی من
کامە عەشق لە من پیرۆزترە
تۆ بۆچی دەنگت نییە
تۆ بۆچی ڕەنگت نییە
بۆ بێدەنگی تۆ ئەزیزم کێ وەک من تۆی ویستووە
تۆ پەیوەست بووی بە ژینمەوە ناکرێ دوور بی لێمەوە
لەوەتەی ڕۆشتووی گوڵم حەزم تۆراوە
ئارەزووی هەست و سۆزی کەسم نەماوە
بە هاتنت ڕەنگم گرت و بە ڕۆیشتنت کاڵ بوومەوە
چاوەکانم تا دواتەمەن بۆ نیگای تۆ ئەتوێتەوە
تۆ بۆچی دەنگت نییە
تۆ بۆچی ڕەنگت نییە
هەی گوڵی من هەی دڵی من
دڵم دایە دەستی تۆ
تۆیش بوویتە هاوڕێی سەفەرێک
دوای کۆچی تۆ وەکوو شێتم
سەرگەردان و نائومێدم
دە دەی گوڵم دە پێم بڵێ
بۆ کام خەیاڵ ڕێگە ئەگری
تێنەگەیشتی تێنەگەیشتی
ئا لەو دڵەی ماڵێ بوو بۆ خۆشەویستی
تۆ بۆچی دەنگت نییە
تۆ بۆچی ڕەنگت نییە