ئەسرین حەبیبی

خاڵ دانە دانە

بە دەنگی: ئەسرین حەبیبی
شێوەزار: سۆرانی
284
خاڵ دانە دانە دانە خاڵ دانە دانە دانە
چاوگەلی یاری نازەنین ئەستێرەی بەربەیانە

شەنگی گوڵی ئەوینی کچێ فریشەی سەرزەوینی
سەرچاوەی پێکەنینی سروەی بەهاری ژینی
سەرچاوەی پێکەنینی گیان سروەی بەهاری ژینی
خاڵ دانە دانە دانە خاڵ دانە دانە دانە
چاوگەلی یاری نازەنین ئەستێرەی بەربەیانە

ئای کە بەناز بەنازی ناسکۆڵ و گەردن گازی
بە قەد لەرەی ئەو دڵەم بۆ هەڵپەڕینێ سازی
چەن وردیلە و شەرمنی ناز دەکەی بە ڕێگاوە
گەشەی چاوە مەستەکەت بێ ئەندازە خەمڵاوە
ئای کە بەناز بەنازی ناسکۆڵ و گەردن گازی
بە قەد لەرەی ئەو دڵەم بۆ هەڵپەڕینێ سازی

گوڵ ئەستێرەی ئەوینم بووی بە ڕووناکی ژینم
تەنیا لە چاوی تۆدا هەر چاوی ڕوون دەبینم
ئای کە بەناز بەنازی ناسکۆڵ و گەردن گازی
بە قەد لەرەی ئەو دڵەم بۆ هەڵپەڕینێ سازی
ئاخ بۆ هەڵپەڕینێ سازی