ئەسرین حەبیبی

باوانەکەی بابم

بە دەنگی: ئەسرین حەبیبی
شێوەزار: سۆرانی
232
باوانەکەی بابی من بینایی چاوم
لە دووری باڵات وەڵا ڕەش بوو هەناوم
وەڵا بۆ تۆ نەماوم گیانە بۆ تۆ نەماوم
ئەی وەی
سەرتای بە پای زێڕ بێ پڕ دەشت و پڕ کێو بێ
هەمووی خەندەلێو بێ من هەر تۆم دەوێ تۆ
ئەی وەی
سەرتای بە پای زێڕ بێ پڕ دەشت و پڕ کێو بێ
هەمووی چاوبگێڕ بێ من هەر تۆم دەوێ تۆ

فەسڵی بەهارە گیان ئەوەنیا شینە
عاشقی یارێکم چی بکەم خوێنی شیرینە
وەڵا خوێنی شیرینە ئامان دوو خاڵی شینە
ئەی وەی
سەرتای بە پای زێڕ بێ پڕ دەشت و پڕ کێو بێ
هەمووی چاوبگێڕ بێ من هەر تۆم دەوێ تۆ
ئەی وەی
سەرتای بە پای زێڕ بێ پڕ دەشت و پڕ کێو بێ
هەمووی خەندەلێو بێ من هەر تۆم دەوێ تۆ

فەسڵی بەهارە جوان دەشت و کێو خۆشە
لە دەشت کەنێرە گیان لە دۆڵ وەنەوشە
بیللا لە دۆڵ وەنەوشە بمرم لە خڕ وەنەوشە
ئەی وەی
سەرتای بە پای زێڕ بێ پڕ دەشت و پڕ کێو بێ
هەمووی چاوبگێڕ بێ من هەر تۆم دەوێ تۆ

کەی خودابەردارە جوان غەرقم کەی لە غەم
مەیلم بدەیێ دەی دەی یان زۆر و یان کەم
بمرم یان زۆر و یان کەم ئامان یان زۆر و یان کەم
ئەی وەی
سەرتای بە پای زێڕ بێ پڕ دەشت و پڕ کێو بێ
هەمووی چاوبگێڕ بێ من هەر تۆم دەوێ تۆ
ئەی وەی
سەرتای بە پای زێڕ بێ پڕ دەشت و پڕ کێو بێ
هەمووی خەندەلێو بێ من هەر تۆم دەوێ تۆ