ناسر ڕەزازی

نایلۆنە

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
254
دەڵێن لێوئاڵ لێم زیزە هاوار بە کەس ئاشت نابێتەوە
کەژاڵ چۆتە سەرفەرێ وەی وەی دوعام بۆ بکەن بێتەوە
لە خودای دەکەم تەڵەبێ ئاخ دەگەڵم ئاشت بێتەوە
وەی وەی نایلۆنە
نایلۆنە گیانە نایلۆنە ئاخر نایلۆن نییە مەنتۆیە
خەڵکی مەستی شەراو بێ گیانە ئەو دڵەی من مەستی تۆیە
بە پێشوازی باڵات بێ خەڵکی سابڵاغ و شنۆیە
دەی دەی نایلۆنە

لە لای خەڵکی بەهارە گیانە لای من خەزەڵوەرێنە
زوڵفی ڕژا لە کوڵمەی وەی وەی چەن جوان و دڵڕفێنە
ئەو دڵەم بە دایمە دەگری فرمێسک هەڵوەرێنە
وەی وەی نایلۆنە
نایلۆنە گیانە نایلۆنە ئاخر لەو نایلۆنەی خەت خەتی
نایلۆنە گیانە نایلۆنە ئاخر لەو نایلۆنی خەت خەتی
وەک بەختەکەی من ڕەشە وەی وەی خاڵەکەی سەر ڕوومەتی
بە سابڵاغی پێک نایە ئای مکوریانە قیمەتی
وەی وەی نایلۆنە

دەڵێن لێوئاڵ لێم زیزە هاوار بە کەس ئاشت نابێتەوە
کەژاڵ چۆتە سەرفەرێ وەی وەی دوعام بۆ بکەن بێتەوە
لە خودای دەکەم تەڵەبێ ئای لەگەڵم ئاشت بێتەوە
وەی وەی نایلۆنە
نایلۆنە گیانە نایلۆنە ئاخر نایلۆن نییە مەنتۆیە
خەڵکی مەستی شەراو بێ گیانە ئەو دڵەی من مەستی تۆیە