ناسر ڕەزازی حەمە جەزا

زەمانە (لە ماڵ هاتە دەر)

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی و حەمە جەزا
شێوەزار: سۆرانی
346
ئەرێ وای وای وای
لەبەر ئەو کچە ڕەشتاڵە قەدی دەڵێی شمشاڵە
ئاوری لە من بەرداوە ناسکە دایکی منداڵە
بێوەژنە یان کچە هەر دڵێی شەکی کاڵە
ئاوری لە من بەرداوە مەمکی وەک پرتەقاڵە
ئەرێ لە ماڵ هاتە دەر هاتە دەر
هاتە دەر با بێتە دەر قەدباریکەی سنەوبەر
لەسەر باڵای کەژاڵ دیسان دەبم دەربەدەر
عاشقان وا هەموو جووت بوون ئەمن و تۆمان خاکبەسەر
ئێمەش بە موراد دەگەین پەنام بە سەیدی سەروەر

ئەرێ لە ماڵ هاتە دەر هاتە دەر هاتە دەر با بێتە دەر
زەمانە زەمانە زەمانە زەمانە بە ویژدان چاوی جوانە
ئەرێ ساکەکەی هەڵگرت قەرارە بچێ بۆ بانە
ئاوری لە من بەرداوە ناسکۆڵ و میهرەبانە
گولەت لە کێوی ئاتێ ئەڵڵا لێیدا یەکانە
بەڵکم بەجێ بمێنێ ئەو دوو لێوە قەیتانە
مەمکی چەپت بەهێیە ئەوی دیکەت فینجانە

دەوای دەردەکەم ئایشێ ناڵچەی زێڕی لە کەوشێ
ئاوی گوڵان دەدێرێ ماندوو بووە دەستی دێشێ
هەی زریان خەجاڵەت بی تۆز لە یارم نەنیشێ
پشتێندەکەی شل بووە لۆیەکی لە دووی دەخشێ
ئەرێ لە ماڵ هاتە دەر هاتە دەر هاتە دەر با بێتە دەر
قەدباریکەی سنەوبەر
لەسەر باڵای کەژاڵ دیسانیش بووم دەربەدەر
عاشقان وا هەموو جووت بوون ئەمن و تۆمان خاکبەسەر
ئێمەش بە موراد دەگەین پەنام بە سەیدی سەروەر