وەک شەماڵ جارێک باوانم بێ بشنێرەوە
گۆرانی عەشقم ئازیزم بۆ بڵێرەوە
یان وەک شەونەمی کەنیلە گیان، سەر دوو لێوی گوڵ
نم نم دابارە باوانم، بۆ نێو پەڕەی دڵ
ئەی شادمانی کەنیلە گیان، ژینی شێواوم
ئەی نەوبەهاری باوانم، وەرزی سووتاوم
بە بێ تۆ ژینم ئازیزم، گەلێک مەحاڵە
دەروونم پڕ غەم باوانم، دڵ پڕ زووخاوە
وەک شەماڵ جارێک باوانم بێ بشنێرەوە
گۆرانی عەشقم ئازیزم بۆ بڵێرەوە
بۆ تەنیا ساتێک کەنیلە گیان، وەرە دیدارم
شەپۆلت بدە باوانم، بەرەو کەنارم
با چاوەڕوانیم ئازیزم، بڕەوێتەوە
فرمێسکم شادی باوانم، بنووسێتەوە
وەک شەماڵ جارێک باوانم بێ بشنێرەوە
گۆرانی عەشقم ئازیزم بۆ بڵێرەوە
یان وەک شەونەمی کەنیلە گیان، سەر دوو لێوی گوڵ
نم نم دابارە باوانم، بۆ نێو پەڕەی دڵ