فواد ئەحمەد

یارم

بە دەنگی: فواد ئەحمەد
شێوەزار: سۆرانی
248
یارم یارم یارم
یارم یارم
بە جوانییەکەت بەختیارم
گوڵی جوانە هۆی ژیانە
چەند نازدارە ئەو دڵدارە
یارم یارم یارم
یارم یارم
بە جوانییەکەت بەختیارم

ئەو باڵایە ئەو دوو چاوە
چۆن نیگایەک، چۆن خولقاوە!؟
چاوی کاڵ و پرچی زێڕین
کوڵمی ئاڵ و نیگای شیرین
یارم یارم یارم
یارم یارم
بە جوانییەکەت بەختیارم
گوڵی جوانە هۆی ژیانە
چەند نازدارە ئەو دڵدارە
یارم یارم یارم
یارم یارم
بە جوانییەکەت بەختیارم

وینۆسی ئێستای ژیانە
پەریزادەی دڵدارانە
شۆخی جوان و دڵڕفێنە
لەسەر پەیمان و بەڵێنە
یارم یارم یارم
یارم یارم
بە جوانییەکەت بەختیارم
گوڵی جوانە هۆی ژیانە
چەند نازدارە ئەو دڵدارە
یارم یارم یارم
یارم یارم
بە جوانییەکەت بەختیارم

لای دڵی من زۆر شیرینە
پەرستگای دڵمە لە ژینە
بێت و ساتێک ئەو نەبینم
دڵ پەشۆکاو و بێ تینە
یارم یارم یارم
یارم یارم
بە جوانییەکەت بەختیارم
گوڵی جوانە هۆی ژیانە
چەند نازدارە ئەو دڵدارە
یارم یارم یارم
یارم یارم
بە جوانییەکەت بەختیارم