ناسر ڕەزازی

خۆم کوڕە کاروانی

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
361
خۆم کوڕە کاروانی شەو بە بارەوە
سەر خەو دەشکێنم بە لای یارەوە
بەلای یارەکەی وەفادارەوە

ئەڕۆم ئەپێوم کێو و هەرد و دۆڵ
بۆ نەونەمامی ناسک و خڕ و خۆڵ
بۆ نەونەمامی ناسک و نەرم و نۆڵ

ڕێگام زۆر دوورە وام بە هەردەوە
وام بە پەژارە و ئاخ و دەردەوە
خەم و پەژارەش لە بەختی شەڕ ما
وەک پاڵەی پاییز ئەڕژێ بەسەر ما

ئەترسم بمرم لەم دوور وڵاتە
دڵ پڕ لە خۆزگە و ئۆف و ئاواتە
نەبینم باڵای یاری وەفادار
ببمە خۆراکی مەل و مۆر و مار