عەینەدین ئەڵماسی

نەشمین

بە دەنگی: عەینەدین ئەڵماسی
شێوەزار: سۆرانی
247
تا کەی دانیشم بە غەمینەوە
هاوار نەشمین گیان
چاوم نەشمین گیان
بە بەرگی سیای ماتەمینەوە
هاوار نەشمین گیان
چاوم نەشمین گیان
خەرمان غەمانم ها بە کەل باوە
هاوار نەشمین گیان
چاوم نەشمین گیان
شەنێر یەکێکە دوو شەن بە لاوە
هاوار نەشمین گیان
چاوم نەشمین گیان

چاوە ڕاسەکەم ئیمشەو ئەکا گل
هاوار نەشمین گیان
چاوم نەشمین گیان
بۆ شیرواییەکەی تەوق ئەکەم لە مل
هاوار نەشمین گیان
چاوم نەشمین گیان
ئەو جفتە چاوە خوا دایگیە بە تۆ
هاوار نەشمین گیان
چاوم نەشمین گیان
منی لەم دنیا کردگە ڕەنجەڕۆ
هاوار نەشمین گیان
چاوم نەشمین گیان
وەک مەجنوون وێڵ وێڵ ئەگەڕێم لە کۆ
هاوار نەشمین گیان
چاوم نەشمین گیان

ئەگەر ناوەکەت فەرامۆشم بێ
هاوار نەشمین گیان
چاوم نەشمین گیان
سفیدی کەفەن باڵاپۆشم بێ
هاوار نەشمین گیان
چاوم نەشمین گیان
دانێ ڕانەکەت سەر بنێمە بانی
هاوار نەشمین گیان
چاوم نەشمین گیان
ئەوسا بمکوژیت بە میهرەبانی
هاوار نەشمین گیان
چاوم نەشمین گیان
بۆچیمە دوای تۆ من زیندەگانی
هاوار نەشمین گیان
چاوم نەشمین گیان
عومرم هەدەر بوو لە دنیای فانی
هاوار نەشمین گیان
چاوم نەشمین گیان
ڕەنجم زایە بوو خۆم پێم نەزانی
هاوار نەشمین گیان
چاوم نەشمین گیان