کۆچی یارم، کۆچی سوورە
بەهارە خێڵ بەرەو ژوورە
ڕەببی قاسید کوڕت بمرێ
یاخودا ئەو کۆچە سەر نەگرێ
چونکە یارم لە من دوورە، لە من دوورە
یاخودا چاوجوان نەڕۆی لێرە
شێتی تۆم دونیا دەیزانێ
بەخودای گوڵم نێوی دڵم
کە مەجنوون وێڵی شاخانە
ئەڕژێ لە هیجری دوو پیاڵەی چاوی کاڵت
ئەرێ من پەروانەم لە دوای خاڵت
سووتام بە عیشقی جەماڵت
ئەی سایە لار، ئەی گوێ بە گوار
دەمرم لە بەر کۆچی دوورت
خوێنی منە کۆچی سوورت، کۆچی سوورت
ئاخ کۆچی یارم، کۆچی سوورە
بەهارە خێڵ بەرەو ژوورە
ڕەببی قاسید کوڕت بمرێ
یاخودا ئەو کۆچە سەر نەگرێ
چونکە یارم لە من دوورە، لە من دوورە