ئەنوەر قەرەداخی

شەهید بەو زامەی درا لە جەرگت

بە دەنگی: ئەنوەر قەرەداخی
شێوەزار: سۆرانی
220
شەهید بەو زامەی درا لە جەرگت
بەو کفنە ئاڵەی بڕا بە بەرگت
بە دوا هەناسە، بە دوا زەربەی دڵ
بەو خوێنە گەشەی ڕژایە ناو گڵ
بەو ئێسکە پاکەی تێکەڵ بە خۆڵا
لە ڕێی کوردستان بوو بە پڕپۆڵە
سوێندم بەو سەنگەرەی لێی دامەزراوی
بەرت نەداوە هەتاکو ماوی
قەترە بە قەترە خوێنت ون نەکەم
تۆڵەت بسێنم لە دوژمنەکەم
شەهید شەهید شەهید شەهید