ئەوشۆ هەر خەمەن گیانە وا لە کەمیندا
بەرەوڕووی خستووم گیانە بە ڕووی زەمیندا
وەرە وەرە با بچینە نێو شلێران
جارێ وەرە بۆ لای منی ماڵوێران
وەک گوڵاڵەی دڵ جوانێ بولبول ئازیزن
مەزەی تامی خەم جوانێ یاران لەزیزەن
وەرە وەرە با بچینە نێو شلێران
جارێ وەرە بۆ لای منی ماڵوێران
تەم و غوباری جوانێ مەخمڵ دیارەن*
دڵە بێ لەیلا جوانێ چۆن قەرارەن
وەرە وەرە با بچینە نێو شلێران
جارێ وەرە بۆ لای منی ماڵوێران
چەن وەختە دڵم جوانێ غەمگینی لەیلەن
وا دیارە لەیلام جوانێ بێ ڕوحم و مەیلەن
وەرە وەرە با بچینە نێو شلێران
جارێک وەرە بۆ لای منی ماڵوێران
*= گۆرانیبێژ وشەی 'مەحمڵ' بە هەڵە 'مەخمڵ' بێژە دەکات