خانم خانم خانمی گوڵی ناو باخانمی
وێنەت مانگی تابانە چرای دیوەخانمی
یاخوا هەر شەو بێ خانم ئەی لە ڕۆژ بێزارم
نەوەکوو بەدکاران خانم ئەی دەس بەن لە کارم
خانم خانم خانمی گوڵی ناو باخانمی
وێنەت مانگی تابانە چرای دیوەخانمی
ئەوە بەهارە خانم ئەی کەژ و کێو ڕەنگین
دڵی خەڵکان شاد خانم دڵەکەی من غەمگین
خانم خانم خانمی گوڵی ناو باخانمی
وێنەت مانگی تابانە چرای دیوەخانمی
هەی داد هەی بێداد خانم ئەی خۆ من نەماوم
وەک جۆگەی *؟؟؟ خانم ئەی خوێن دێ لە چاوم
خانم خانم خانمی گوڵی ناو باخانمی
وێنەت مانگی تابانە چرای دیوەخانمی