مەلا حوسێن عەبدوڵازادە

سەوزەڵێ سەوزە گیان

بە دەنگی: مەلا حوسێن عەبدوڵازادە
شێوەزار: سۆرانی
261
ئەرێ دەردێکی دامێ سەوزە گیان هەی دەرمانی نەکرد
ئەرێ شەماڵ بە بەفری سەوزەڵێ هەی کوێستانی نەکرد
سەوزەڵێ سەوزە گیان گیانەکەم سەوزەی کرماشانی
ئەرێ کاری خودایە سەوزەڵێ هەی لەخۆڕا جوانی
ئەرێ ماشەڵا جوانی

ئەرێ نە دەردم وەکوو سەوزە گیان هەی دەردەدارانە
ئەرێ نە برینم وەکوو سەوزەڵێ هەی بریندارانە
ئەرێ وەختی جێژوانی سەوزە گیان هەی بانگی شێوانە
سەوزەڵێ سەوزە گیان گیانەکەم هەی سەوزەی بۆکانی
ئەرێ کاری خودایە سەوزە گیان هەی لەخۆڕا جوانی
ئەرێ ماشەڵا جوانی

ئەرێ بە قورعان قەسەم سەوزە گیان هەی بە مەستی چاوت
ئەرێ بە کۆسەی هەجیج سەوزە گیان هەی نەمبردووە ناوت
ئەرێ خۆ من شێتی تۆم سەوزەڵێ هەی کەوتوومە داوت
سەوزەڵێ سەوزە گیان گیانەکەم سەوزەی مەهابادی
ئەرێ لە قەند شیرینتر سەوزە گیان هەی دەڵێی نەباتی
ئەرێ قەولت داومەتێ سەوزەڵێ هەی چواری شەو هاتی
ئەرێ چواری شەو هاتی


ئەرێ قەولی داومەتێ سەوزە گیان ئەرێ یار لە هەواری
ئەرێ وەختی هەوارچی سەوزەڵێ ئای هاتنەوە لە شاری
ئەرێ قەندیلی ساردی سەوزە گیان هەی باخچەی هەناری
ئەی جووتە لیمۆکەت سەوزە گیان ئەیهێنا بە دیاری
سەوزەڵێ سەوزە گیان گیانەکەم سەوزەی نەغەدەیی
ئەرێ ممبارەکت بێ سەوزە گیان هەی دەسرەی سرکەیی
ئەرێ هەستە با بڕۆین سەوزەڵێ هەی دنیا تێگەیی
ئەرێ دنیا تێگەیی

ئەرێ بیکە بۆ خاتر سەوزە گیان هەی زەردەی خۆراوا
ئەرێ سەرێک بێنە دەر سەوزە گیان هەی لە توێی کەژاوە
ئەرێ زۆرم پێ جوانی سەوزە گیان هەی نەبی بە چاوە
سەوزەڵێ سەوزە گیان گیانەکەم هەی سەوزەی شنۆیی
ئەرێ هەستە با بڕۆین سەوزە گیان هەی دنیا تێگەیی
ئەرێ دنیا تێگەیی

ئەرێ بەیان و بەیان سەوزە گیان هەی بەیانەی سەختە
ئەرێ لە میر و تاجر سەوزە گیان هەی وەرگەڕا تەختە
ئەرێ لە کوڕە بێماڵە سەوزە گیان هەی لەو کچە بەدبەختە
سەوزەڵێ سەوزە گیان گیانەکەم هەی سەوزەی بۆکانی
ئەرێ کاری خودایە سەوزەڵێ هەی لەخۆڕا جوانی
ئەرێ ماشەڵا جوانی
هەی ماشەڵا جوانی