ساڵەهای ساڵە ئەوینداری تۆم
تۆ خۆت دەیزانی قەرزداری تۆم
سا بەس بۆ ڕەقیب شین و فریاد کە
جارێکیش دۆستی قەدیمیت یاد کە
ئازیز گوێ مەدە بە قسەی ئەم و ئەو
ڕۆژی ڕووناکم لێ مەکە بە شەو
خودا دەیزانێ من بۆ تۆ چۆنم
سەد کوورەی ئاگر وەی های لە دەروونم
هیچ خۆشیم نەدی لە ڕووی زەمانە
بووم بە نیشانە بۆ تیر و تانە