سەرلانکەکەی خارایە ڕایژێنە ڕابیعایە
دە بنوە بنوە بنوە کۆرپەڵەم خەوی نایە
دەنا من چ بکەم خەوی نایە
ڕیحانەی دەم ئاشییە جێژنەیە چەند خۆشییە
یاڕەبی بەخێرێتەوە جا مەنیج ئیندرقاشییە
ئەرێ وەی مەنیج ئیندرقاشییە
لە پردی سوور بەملاوە پا و پۆزی هەڵداوە
پا و پۆز دەڵێی زێڕە پاوانەی تێ کراوە
دەنا پاوانەی تێ کراوە
ماڵیان لە پردی سوورە
گەردنی دەڵێی بلوورە
یاڕەبی بەخێرێتەوە
مامزەی چەکمەسوورە
ئەرێ مامزەی چەکمەسوورە
کەوای بەری ماهووتە
دوگمەکەی تاق و جووتە
یاڕەبی مبارەکت بێ
دەگەڵ یاری گرتووتە
ئەرێ وەی دەگەڵ یاری گرتووتە
ڕیحانەی دەم ئاشییە جێژنەیە و چەند خۆشییە
یاڕەبی بەخێرێتەوە جا مەنیج ئیندرقاشییە
ئەرێ وەی مەنیج ئیندرقاشییە
سەرلانکەکەی خارایە ڕایژێنە ڕابیعایە
دە بنوە بنوە بنوە کۆرپەڵەم خەوی نایە
دەنا من چ بکەم خەوت نایە
لە پردی سوور بەملاوە پا و پۆزی هەڵداوە
پا و پۆز دەڵێی زێڕە پاوانەی تێ کراوە
دەنا زەنگیانەی تێ کراوە