دیسان شەو هات بۆ حاڵی من
کۆڵوانە کۆڵوانەی لێ جوانە
لەو دڵەی پڕ خەیاڵی من
پاوانەی لێ جوانە
گەڕەک نانوێ لە ناڵەی من
گۆشەی چاوی جوانە
کۆڵوانە کۆڵوانە کۆڵوانەی لێ جوانە
یارم ئەسڵە مەهابادییە و سەرگۆی مەمکی جوانە
یارم ئەسڵە مەهابادییە و گۆشەی چاوی جوانە
ئاخ ڕووت ڕەش بێ دەگەڵ قەرارت
کۆڵوانە کۆڵوانە کۆڵوانەی لێ جوانە
نەما شەرت و وەفای پارت
پاوانەی لێ جوانە
وە ڕەبی کوێر بێ سەبەبکارت
گۆشەی چاوی لێ جوانە
ئەرێ وەی کۆڵوانە کۆڵوانە کۆڵوانەی لێ جوانە
یارم ئەسڵە مەهابادییە و گۆشەی چاوی جوانە
یارم ئەسڵە مەهابادییە و گوارەی لە گوێیانە
ئاخ هەرچەند دەکەم دڵ پیر نابێ
کۆڵوانە کۆڵوانەی لێ جوانە
دەستم لە مەمکی گیر نابێ
پاوانەی لێ جوانە
دڵ دێوانە بۆم ژیر نابێ
گۆشەی چاوی جوانە
ئەرێ وەی کۆڵوانە کۆڵوانە کۆڵوانەی لێ جوانە
یارم ئەسڵە مەهابادییە و گوارەی لە گوێیانە
یارم ئەسڵە مەهابادییە و گۆشەی چاوی جوانە