
بەتاڵ بوو جێژوانم بەری بەیانە
پێم نییە بڕۆم گیانە یارەکەم جوانە
لای لایە لایە کۆرپەڵەم لایە
ئەوشۆ بەزەییت بە مندا نایە
ئاوری تێ بەردام گیانە ئەو تاقە خاڵە
ساتێک بە بێ تۆ گیانە ژینی من تاڵە
یاری جاران چ بکەم زۆر لە من دووری
مەگەر خوداوەند بمدا سەبووری
یار بەڵێنی دا گیانە منیش وەکوو تۆم
منیش وەکوو تۆ گیانە شێت و شەیدای تۆم
لای لایە لایە کۆرپەڵەم لایە
ئەوشۆ بەزەییت بە مندا نایە
دەست لە دەستی یەکدایە دوور لە ئاوایی
زۆر زۆر ناخۆشە گیانە کاتی جودایی
یاری جاران چ بکەم زۆر لە من دووری
مەگەر خوداوەند بمدا سەبووری