دەبڵا لێنن پێش باران دەی دەی ئەی هەواری مە لە کوێیە
کیژ گەڕاوە دوای باران دەی دەی ئەی بە سواری ماینی شێیە
دەڵێ ماچت نادەمێ دەی دەی ئەی دایک و باب چاویان لێیە
دەبڵا لێنن پێش باران دەی دەی ئەی ئێلگەی لە زینوێ شێخی
کیژ گەڕاوە دوای باران دەی دەی ئەی بەرمووران وەخۆ دێخی
لە خودای دەکەم تەڵەبێ دەی دەی ئای لە کن چادری مەی بێخی
خۆشە لێنن پێش باران دەی دەی ئای هەواری کەند و لەندان
خێڵی قادری سلێمانی دەی دەی ئەی هەڵیدا لە سامڕەندان
کابان بێنە و ڕاتمووسم دەی دەی ئای لە شایی و زەماوەندان
ئای لێ وای لۆ های لاوە دەی دەی ئەی بەژنت گیابەند و خاوە
*؟؟؟ دەی دەی ئای هەڵات ساڵی پێشەوە
حەوت ساڵان یاری من بووی دەی دەی ئەی بۆچێت نەکرد ماڵئاوا
*؟؟؟= ئەو بەشەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی بەشی 'ڕاپۆرتی هەڵە' بۆمانی بنووسن.
زۆر سپاس