محەمەد ماملێ

کەمەرەشل

بە دەنگی: محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
208
ئەرێ ڕەنگم زەرد نەبوو کەمەرەشل تۆ کردت بە بەی
ئەرێ لە خودام تەڵەبە کەمەرەشل بە مەقسوود نەگەی
کەمەرەشل کەمەرەشل کەمبەرەی لێ جوانە
ئەرێ کەمەرە بەستن کەمەرەشل ڕەسمی خۆمانە
ئەرێ هەر لە خۆت جوانە

ئەرێ ڕێگاکەم دوورە کەمەرەشل دوورکەتووەتەوە
ئەرێ مەیلی جارانت کەمەرەشل کەم کردووەتەوە
کەمەرەشل کەمەرەشل کەمبەرەت بۆ دێنم
ئەرێ شل شل بیبەستە کەمەرەشل تێت ڕادەمێنم
ئەرێ تێت ڕادەمێنم

ئەرێ باری کەس نەبێ کەمەرەشل نەدامەتی نۆ
ئەرێ کەنگێ وای لێ هات کەمەرەشل بەینی من و تۆ
کەمەرەشل کەمەرەشل کەمبەرەکەی زێوە
ئەرێ شلکەی کەمەرەکەت کەمەرەشل سەد نازی پێوە
ئەرێ دڵەکەم مەخشووشە کەمەرەشل حاڵم پەشێوە
ئەرێ حاڵم پەشێوە

ئەرێ ڕەنگم زەعفەران کەمەرەشل بەختم قەترانە
ئەرێ سەلامێ ناردبووت کەمەرەشل جێژنی قوربانە
کەمەرەشل کەمەرەشل کەمبەرەکەی شاڵە
ئەرێ شلکەی کەمەرەکەت کەمەرەشل خستمیە ئەو حاڵە
ئەرێ دڵەکەم مەخشووشە کەمەرەشل حاڵم بێ حاڵە
ئەرێ حاڵم بێ حاڵە