ئاوازێکی نامۆیە ئەو گوڵاڵە بۆچی دەوەرێ
ئەوە دەستی پاییزە خەزانە
شنەبای عاشقانە لە کوێوە بەرەو کوێ بەرێ
بەهاری شۆخە چاو بە گریانە
چرا خامۆشە لەگەڵ ئاوازی سووتانی دڵ
دەروونم پڕ هاوارە لەگەڵ ئاوازی بە کوڵ
دەبێ چی بکەم خودایە
هەر مەرگی عیشقە بووەتە سەرمایە
مرۆڤ خەونێکە ژیان دەریایە
بەهار ڕۆیی تێپەڕی
بۆ نابینم بزەی لێوی ئاڵ
بۆچی ناپشکێ زەردەخەنە
لە نەشئەی مەستی ئاسمانی ڕوونی دەروازەی خەیاڵ
دڵخۆشم بە ئاسمانی ساماڵ
ڕێگای هەوراز و لێژە ئەم عیشقە پڕ ئافاتە
بۆ خەڵکی وزەی ئاوە و بۆ منیش هەر نەهاتە
ئەبێ چی بکەم خودایە
هەر مەرگی عیشقە بووەتە سەرمایە
مرۆڤ خەونێکە ژیان دەریایە
ئەلبومی ڕۆژگار ٢٠٠٢
هۆنراوە: عەبدوڕەحمان بێلاف