ناوت شیرینە گوڵی ژیانی
ڕەمزی ئەوین و گوفت و بەیانی
سەرچاوەی عیشقی پیرۆزی منی
مەرحەمی زام و چارەی برینی
ئاواتی دووری هەر ڕێبوارێکی
تراوکەی هیوای تەشەندارێکی
بەستەی بەسۆزی دەردەدارێکی
ناڵەی دەروونی دڵ زامدارێکی
دەنگی پڕ ئاهی کونی شمشاڵی
گوڵاڵەی هیوای ڕەنگ سوور و ئاڵی
تاسەی و ئارەزووی سەردەمی لاوی
پرشەنگی ڕۆژی بە تین و تاوی
بێکەس و تەنیا ڕنج بە خەسارم
هیوایێک بدە بەو دڵی زارم
ئەی بووکی هیوا، هیوام بە تۆیە
بێ بۆنی خۆشت دڵ ڕەنجەڕۆیە